کازمی چەند بڕیارێک دەردەکات سەبارەت بە دزەپێکردنی پرسیارەکانی وەزارەتی پەروەردە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی چەند بڕیارێک دەردەکات سەبارەت بە دزەپێکردنی پرسیارەکانی وەزارەتی پەروەردە

کازمی چەند بڕیارێک دەردەکات سەبارەت بە دزەپێکردنی پرسیارەکانی وەزارەتی پەروەردە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کازمی چەند بڕیارێک دەردەکات سەبارەت بە دزەپێکردنی پرسیارەکانی وەزارەتی پەروەردە
0

لایک

بەهۆی دزەکردنی پرسیارەکانی پۆلی 3ـی ناوەندی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و تیایدا سەرزەنشتی وەزیری پەروەردەی عێراقی کرد.

بەهۆی دزەکردنی پرسیارەکانی پۆلی 3ـی ناوەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوی سەرزەنشتکردنی ئاراستەی وەزیری پەروەردە و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان کرد و بەگوێرەی بڕیارەکەی کازمی، سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 3ـی ناوەندی سڕکران.

لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتووە کە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی رەسافە دوو و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاقیکردنەوەکان دەدرێنە لێژنەی لێکۆڵینەوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، دوای راگرتنی تاقیکردنەوەکان، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12ـی حوزەیرانەوە، تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی قۆناغی 3ـی ناوەندیی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021-2022 لە عێراق دەستیانپێکردووەتەوە.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە دوای رۆژێک هات لە دواخستنی تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاریی قۆناغی سێی ناوەندیی لە 15 پارێزگای عێراق بۆ کاتێکی نادیار، ئەوەش بەهۆی دزەپێکردنی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.