مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، مستەفا کازمی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە عەبدوڵڵای دووەمەوە کردووە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، مستەفا کازمی لە تەندروستیی عەبدوڵڵای دووەمی پرسیوە کە ناوبراو نەشتەرگی بۆ ئەنجامدراوە.
هەر لە میانی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ شای ئوردن خواستووە.