مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات له ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه و هه‌موولایه‌ک دانبه‌خۆدابگرن.
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، داوا له موقته‌دا سه‌در کە ده‌كات داوا له لایه‌نگرانی بكات له ناوچه‌ی سه‌وز و نزیک داموده‌زگا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن پێشتریش سووربووه له‌سه‌ر پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
کازمی لە پەیامێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقی ئازیزماندا روویاندا، كه خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و چوونه ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه، ئاماژه‌ن بۆ جددیه‌تی لێكه‌وته‌كانی به‌رده‌وامبوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ناكۆكیه سیاسییه‌كان.
لە پەیامەکەدا هاتووە، “ئێمه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه زیاده‌ڕۆییكردنی خۆپیشانده‌ران بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ركۆنه‌كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه یاساییه‌كانه، داواش له موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ین وه‌ک هه‌میشه كه پشتیوانی له ده‌وڵه‌ت كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر شكۆمه‌ندی و رێزگرتن له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه، داوا له خۆپیشانده‌ران بكات له داموده‌زگا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “به‌رده‌وام بوونی ناكۆكی سیاسی تا ئه‌و رادده‌یه‌ی زیان به هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بگه‌یه‌نێت، خزمه‌ت به توانا و خواست و داهاتوو و یه‌كپارچه‌یی خاكی گه‌لی عێراق ناكات”.
ئەم داواکاریەی کازمی دوای ئەوەدێت، کە ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران چوونه ناو كۆشكی حكومی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز، مسته‌فا كازمی بڕیاریدا دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سێردرێت.