مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێکهێنانی حکومەت بەبێ رەوتی سەدر، هۆکارێکی زەقە بۆ سەرهەڵدانی قەیران و گرفتی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
کازمی لەمیانی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بە ئاژانسی مۆنۆتۆری راگەیاند، پێویستە عێراق لە رابردووە پڕ لە کێشە و گرفتەکەی دووربکەوێتەوە و داهاتوویەکی نوێی بۆ نەخشەکێش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەموو لایەنەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە پێکهێنانی حکومەتێک بەبێ بەشداری رەوتی سەدر ئەستەمە و ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دەبێتە هۆکارێک بۆئەوەی حکومەتەکە رووبەڕووی قەیران و گرفتی گەورە ببێتەوە.