سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ناوخۆی ئێران كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی هاریكارییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران پێشوازی كرد له ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە میانی دیدارەکەدا پێداچونەوەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاریی دوو قۆڵی و پشتیوانی لە هەماهەنگی هاوبەش لەو بوارانەدا کرد، کە خزمەت بە گەلانی عێراق و ئێران دەکەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، وه‌زیری ناوخۆی ئێران سڵاوی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیران و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی هاریكارییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لە دیدارەکەدا ئاماژە بە هەوڵەکانی كازمی کرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا، لە رێگەی دەستپێشخەریی دیالۆگی نیشتمانیی مانادار لە نێوان هێزە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە گەرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی ئاشتیانەی عێراق بکات، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر رۆڵ و هەوڵە دیارەکانی عێراق لە ناوچەکەدا بە گرتنەبەری سیاسەتی دیالۆگ و یەکگرتنی بۆچونەکان بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئاوەدانی گەلەکەی.