نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد.
بەپێێ راگەیەندراوەکە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین دۆخی گشتیی لەسەر ئاستی نیشتمانی و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی کران.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە، جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسا دانان لە بابەتە جیاوازەکاندا و بەجۆرێک وەڵامی خواستەکانی هەموو گەلی عێراق لەخۆبگرێت.