کازمی وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد

کازمی وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کازمی وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی عێڕاق خواست و داوای لە خەڵکی عێراق کرد پشتیوانی حکومەتی نوێ بکەن.

پاش ئەوەی کابینەی محەمەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی عێراقی وەرگرت، مستەفا کازمی لەمیانی وتارێکیدا رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی عێراق دەکەم پشتیوانی لە حکومەتی نوێ بکەن بۆ بەرگریکردن لە دیموکراتیەت و رووبەڕووی ئەو لایەنانە ببنەوە کە دەیانەوێت بەرژەوندی گەلی عێراق بخەنە ژێر مەترسییەوە.

مستەفا کازمی لەبارەی پەرەسەندنی ئابووری عێراقەوە ئاماژەی بەوەکرد، “عێراق لە ساڵی 2022 لەوپەڕی گەشەسەندندایە، بە گوێرەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی، عێراق توانیوویەتی ئابووریەکەی 3% بەرەو پێش ببات، یەدەگی نەوت لە عێراق پێش دوو ساڵ لە دابەزیندا بوو، بەڵام ئەمڕۆ یەدەگی نەوتی عێراق 35 ملیار دۆلار زیادیکردووە، هەروەها یەدەگی ئاڵتونیش گەیشتووەتە زیاتر لە 96 تۆن”.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، ئابووری عێراق پێویستی بە عەقڵێکی زۆر ژیرانە هەیە، بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری وڵات، راشیگەیاند، “هیوادارین سوود لەو داهاتە وەربگرین بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی رۆڵەکانمان”.