کازمی هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات

کازمی هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کازمی هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات و دەڵێت، پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، وتی، “ئەو کێشە سیاسییەی لە عێراق هەیە ناکرێت چارەسەر نەکرێت و نەتوانین کۆمەڵێک لایەنی سیاسیی پێکەوە کۆبکەینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئەو ململانێ سیاسییە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری دەوڵەتی عێراق دەکات، رێگرە لەبەردەم پێشکەوتن”.

کازمی، باسی لە هەستیاریی دۆخی عێراق کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی عێراق لەو دۆخە نیگەرانن و هۆشداریدا، “ئەگەر پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت و دەتەقێتەوە، بۆیە داوا لە هەموو نیشتمانپەروان دەکەم سازش بکەن و جیاوازییەکان بەلاوەبنێن، چونکە عێراق لە هەموومان گەورەترە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی، “ئەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراق هەیە بە بوونی متمانە بە یەکتر چارەسەر دەبێت، پێویستە متمانە لەنێوان لایەنەکان بگێڕینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەموومان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی گەورەداین، دەبێ ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵگرین، کۆمەڵگە و حکومەتی عێراق بەربەستی گەورەیان لەبەردەم دایە، لە ماوەی رابردوو دەستپێشخەریمان کرد بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، هەموو لایەنەکان پێشوازییان لێکرد، جەختدەکەینەوە تەنها گفتوگۆ کێشەکان چارەسە دەکات”.