ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی چواریی، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەرەو عەممانی پایتەختی ئوردن بەرێدەکەوێت.
سەرچاوەیەک بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، “بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی چواریی کە لە نێوان هەریەک لە (مستەفا کازمی، محەمەد بن زاید، عەبدولفەتاح سیسی و شا عەبدوڵڵای دووەم) بەڕێوەدەچێت، بەرەو عەممانی پایتەختی ئوردن بەرێبکەوێت”.
ئەم لووتکەیە دووەمینە لە هاوشێوەکەیدا، کە یەکەمیان لە مانگی ئابی 2021 بە خاوەنداریێتی ئوردن لە عەممانی پایتەخت بەڕێوەچووبوو.