ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە تویتێکدا رایگەیاند، هیواخوازم رۆژنامەگەری لە عێراق ببێتە بەڵگەی گەیاندنی راستییەکان بە خەڵک.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، “لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری، جەخت دەکەینەوە کە رۆژنامەگەری ئازاد لە عێراق ببێتە گرێنتی رێخۆشکەر بۆ ئازادییەکانی دیکە”.
ئەوەشی راگەیاندووە، “رۆژنامەگەری ئازاد بەرپرسە لە بنیاتنانی ئەو عێراقەی کە هیوای بۆ دەخوازین، هیوادارم رۆژنامەگەری ئازاد ببێتە بەڵگەی گەیاندنی راستییەکان بە خەڵک”.