سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقییان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پێشهاتە نوێیەکانی ئەم دواییەی عێراق کرا، هەروەها تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.
راشیگەیاند، لە دیدارەکەدا کازمی پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان نیشان دا بۆ پتەوبوونی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە بەرامبەردا پلاسخارت پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ عێراق دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگی دیالۆگ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و جیاوازییەکان”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت