مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی و سەربازی باڵا دەکات کە وەزیری ناوخۆش تیایدا بەشدارە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە ئەمنیی و سەربازییە پلە باڵاکان دەکات، کە تیایدا هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری عێراق ئامادەبوون، ئەم کۆبوونەوەیەک لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوینی ئەمنیی توندە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ئەوەش هاتووە، “جەخت لە بەدواداچوون لە شانە نوستووەکانی داعش، خاپوورکردنی پێگەکانیان، پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا، کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و گەیشتن بە ئەنجام، پەلەکردن لە بنیاتنانی بناغەی سەربازی و ئەمنیی بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانی عێراقی”.