کازمی: سەدر هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا

کازمی: سەدر هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کازمی: سەدر هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رەخنەی توندی لە لایەنگرانی سەدر گرت بەهۆی هەڵکوتانەسەر ناوچەی سەوز و ئاماژەی بەوەشکردوە کە سەدر هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامداوە.


مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی فەڕەنسی رایگەیاندوە، هەندێ لایەن هەوڵیانداوە توڕەییان دەرببڕن، بەڵام هەڵەیان کردوە لە بژاردەی دەربڕینەکەیان.


دەشڵێت، سەرکەوتوبووین لە دەرکردنی خۆپیشاندەران لە باڵەخانەکانی حکومەت بەشێوەیەکی ئاشتیانە و خۆپیشاندەرانیش ئامادەی جێهێشتنی پەرلەمان بوون، بەڵام پێشهاتەکان لەنێوان دوو لایەندا چاوەڕوان نەکراو بوون و بە چەك رووبەرووی یەکتربوونەوە.


راشیگەیاند، توڕەیی گەل هەندێکجار بەشێوەیەکی نادروست دەردەبڕدرێت و چەک و توندوتیژی لەگەڵدایە.


لەبارەی موقتەدا سەدرە وتی، سەدر هەڵەیەکی گەورەی کرد بە کشانەوەی لە پەرلەمان و چانسێکی بە رکابەرەکانی بەخشی شوێنی پەرلەمنتارانی پڕبکەنەوە و ببن بە گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمان.