سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و داوا لەلایەنەکان دەکات یەک دەست بن.
ئەمڕۆ شەممە 30ـی 7ـی 2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد دا و رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بەرپرسیارییەتی بارودۆخەکە بگرنە ئەستۆ.
هاوکات کازمی رایگەیاند، “دەبێت هەمووان رێگربین لەوەی رووبەڕووی ماڵوێرانی بین. دوودڵ نابن لە هەر هەنگاوێک لەپێناو پاراستنی عێراق. لەم دۆخە هەستیارەدا داواتان لێدەکەم دەست لەناودەست بن بۆ برایەتی”.
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەوەشی وت، “پێویستە هەموومان رێگربین لە ئاژاوە و ئاشووب. دەبێت هەموومان چاومان لە بەرژەوەندییەکانی عێراق بێت. دۆخی عێراق لە مەترسیدایە و گەلی عێراق ئاشووب و ئاژاوەی ناوێت”.
رۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و داوا لەلایەنەکان دەکات یەک دەست بن.