کازمی داوای گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات

کازمی داوای گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کازمی داوای گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی لە عێراقدا، داوای گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات.

مستەفا کازمی کە بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ھەواڵی عێراقییە ئەنجامداوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی: “بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان داوای گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانیی دەکەم، جگە لە دیالۆگ ھیچ رێگەیەکی دیکەمان نییە”.

مستەفا کازمی راشیگەیاند “دەرفەتێکمان ھەیە بۆ بنیاتنانەوەی عێراق و پێویستە ھەموو لایەک لە بەرامبەر ئەوەدا بەرپرسیارێتی بگرینە ئەستۆ”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە ناوەڕۆکی گوتارە چاوەڕوانکراوەکەی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و گوتی، “لە گوتارەکەماندا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دۆخی سیاسی، ئابووری، کولتووری، کەشوھەوا و ئاڵنگارییەکانی وڵات روون دەکەمەوە”.

کازمی لەبارەی سەقامگیری لە عێراق گوتی: “سەقامگیری ناوچەکە رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی عێراق”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە رۆڵی وڵاتەکەی لە یەکترنزیکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت ئێران و سعوودیە، گوتی “سەرکەوتوو بووین لە یەکترنزیکردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان ئێران و سعوودیە و وڵاتانی دیکە کە سەرکەتووبوون لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتردا”.