کازمی داوای لێپێچینەوە دەکات لەو کەسانەی هێرشیان کردەسەر کاناڵی ئەل رابیعە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی داوای لێپێچینەوە دەکات لەو کەسانەی هێرشیان کردەسەر کاناڵی ئەل رابیعە

کازمی داوای لێپێچینەوە دەکات لەو کەسانەی هێرشیان کردەسەر کاناڵی ئەل رابیعە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کازمی داوای لێپێچینەوە دەکات لەو کەسانەی هێرشیان کردەسەر کاناڵی ئەل رابیعە
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە هێرشیان کردووەتەسەر کەناڵێکی راگەیاند لە بەغداد.

کازمی لە تویتێکدا رایگەیاندووە، “ئەو هێرشەی کرایەسەر یەکیک لە کەناڵەکانی راگەیاند، کە تیایدا گیانی کارمەندان خرایە مەترسییەوە، کارێکی قبووڵکراو نییە و لوتکەی تێپەڕاندنی رێسا و سنوورەکانی ئازادی رۆژنامەگەرییە و لە چوارچێوەی هیچ یاسایەکدا جێی نابێتەوە”.

ئەوەشی راگەیاندووە، “ئەم کارە ئیدانە دەکەین و بەهەموو توانامانەوە داکۆکی لە دامەزراوە میدیاییەکانمان دەکەین”.

جێی باسە ئەمڕۆ سێشەممە، لایەنگرانی رەوتی سەدر هێرشیان کردەسەر کەناڵی حەل رابیعە لە ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت.