مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات دەکات پەلە بکات لە دەرچوواندنی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک.
کازمی لەکاتی بەربانگ کردنەوە لەگەڵ بەشێک لە کەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو وڵات بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە و پێویستە چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بکرێت، تاوەکو قەیرانەکان دووبارە نەبنەوە و هیچ منداڵێکی دیکەش بێ باوک نەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، ئاگادارە کە کەمتەرخەمی هەیە بەرامبەر کەسوکاری شەهید و برینداران، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت هەنگاوی زۆری ناوەی بۆ پشتیوانی ئەو دوو توێژە و بەردەوامیش دەبێت.
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی زۆرێک لە قەیرانەکانی تێپەڕاندوە و ئەو قەیرانانەشی کە ماون، پێویستیان بە کات و ئارامگری هەیە، لە هەمانکاتیشدا بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن پەلە بکات لە دەرچوواندنی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک.