مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان سعوودیە و ئێران کە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.
مستهفا کازمی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی له سهرۆكایهتی وهزیرانی عێراق ئەنجامدا.
کازمی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمرۆ وڵاتهكهی بووەتە خاڵی بەیەکگەیشتنی زۆربەی وڵاتان و لە بەغداد پێنج ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێوان وڵاتەکان بەڕێوەچووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “دیالۆگی نێوان ئێران-سعوودیەتان بیستووە کە گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو. دیالۆگی دیکەش ھەیە. سەرجەمیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون و بەھۆی رێزگرتنمان لە سرووشتی رۆڵی نھێنیی عێراق لە کاتی خۆیدا ئاشکرا نەکراوە”.
سهرۆكوهزیرانی عێراق ئاشكراشیكرد، وڵاتەکەی بووەتە خاڵێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەیەکگەیشتن لە ناوچەکە و باسی لەوە کرد، ئهمه لە رووی ئابووری و ئاسایشەوە کاریگەریی لەسەر سەقامگیری عێراق ھەبووە.