کازمی: تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

کازمی: تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

بە زووترین کات دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ناوچەی سەوز دەکرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کازمی: تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
0

لایک

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن ئاڕاستەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکان و چەکدارانی بە گشتی قەدەغەیە، جەختیشی لەسەر پابەندبوونی وەزارەتەکان و دەستە و دەزگا ئەمنییەکان و سەربازی کردەوە بۆ کارکردن بەپێی ئەو چوارچێوەی و دەسەڵات و کۆنتڕۆڵانەی پێیان دراوە.

فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکانمان بەرپرسن لە پاراستنی گیان و ماڵی خۆپیشاندەران، هەر دەرچوونێکیش لەم فرمانانە، دووچاری لێپرسینەوەی دادگە دەکرێتەوە.

دووپاتیشی کردەوە، بە زووترین کات دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ناوچەی سەوز دەکرێتەوە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد پابەند بن بە رێوشوێنە ئەمنییەکان و قەدەغەی هاتووچۆ.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران
29ـی ئابی 2022