مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌ر له واده‌ی دیاریكراو، كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر هێناو گه‌ڕایه‌وه به‌غدادی پایته‌خت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ده‌ستپێكرد.
نوسینگه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیران كۆتایی به سه‌ردانه‌كه بۆ کۆماری عەرەبی میسر هێنا و گەڕایەوە بەغداد، بەمەبەستی بەدواداچوونی راستەوخۆ لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هێزە ئەمنییەکان لەپاراستنی دامودەزگاكانی ده‌وڵه‌ت.
مستەفا کازمی هۆشداریشیدا لەوەی، راگرتنی کارەکانی دامه‌زراوه‌كانی دادوەری، وڵات دەخاتە بەردەم مەترسییە ڕاستەقینەکان و جەختیشیکردەوە، کە مافی خۆپیشاندان بەپێی دەستوور مسۆگەرە و پێویستە رێز لەدامودەزگاکانی دەوڵەت بگرن، بۆ درێژەدان بەکارەکانیان لەخزمەتی خەڵکدا.
سەرۆکوەزیران داوای لە هەمو هێزە سیاسییەکان کرد، کە “ئارام ببنەوە و سود لە دەرفەتی دیالۆگی نەتەوەیی وەربگرن بۆ ئەوەی وڵات لە قەیرانی ئێستای رزگاربكرێت”، هاوكات داوای کۆبونەوەی دەستبەجێی سەرکردەکانی هێزە سیاسییەکان کرد لەپێناو کاراکردنی رێوشوێنەکانی دیالۆگی نیشتمانی و پوچەڵکردنەوەی قەیرانەکان.
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ده‌ستیپێكرده‌وه و خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مینجاره له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه، كه پێشتر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداریدابووه لایه‌نگرانی كه خۆپیشاندان و مانگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق هێڵی سووره.