کازمی بەشداری دەکات لە کردنەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای میسان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی بەشداری دەکات لە کردنەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای میسان

کازمی بەشداری دەکات لە کردنەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای میسان

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای وەبەرهێنان کرد لە پارێزگای میسان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کازمی بەشداری دەکات لە کردنەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای میسان
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای وەبەرهێنان کرد لە پارێزگای میسان و تیایدا وتارێکی پێشکەشکرد.

دەقی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:

ئەم وێستگەیە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بۆ هەموو پارێزگاکان و لە هەمان کاتدا پارێزگای میسان دەبێتە سوودمەندترین پارێزگا لەو بوارەدا.

بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەم وێستگەیە دەبێتە سەرەتایێک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گازی هاوردەکراو، چونکە وێستگەکە بە گازی بەرهەمهاتووی ناوخۆ بەدەست دەگات و دەبیتە هۆکارێک بۆ بەدەستگەیشتنی کارەبای زیاتر لەپێناو خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییانی عێراقی.

وێستگەی کارەبای میسان توانای بەرهەمهێنانی 750 مێگاوات کارەبای هەیە و تیایدا ئامیری پێشکەوتوو بەکارهاتووە کە دۆستی ژینگەیە، لەسەر بنچینەی گازی سروشتی و هێنانی لە هەردوو پاڵاوگەی “حەلفایە و بزرکان” کاردەکات کە هەردووکیان لە سنووری پارێزگای میسانن.