کازمی: بەردەوام دەبین لە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکانی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی: بەردەوام دەبین لە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکانی عێراق

کازمی: بەردەوام دەبین لە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکانی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کازمی: بەردەوام دەبین لە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکانی عێراق
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراقی کردوەتەوە کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی نیشتمانیی و تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سەردانە مێژوییەکەی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ عەلی سیستانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشانگایەکی تایبەت بەو پارچە شوێنەوارانەی کە لە ئەمریکا، ھۆڵەندا، ژاپۆن، ئیتاڵیا و لوبنان گەڕێندراونەتەوە، کردوەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کردنەوەی مۆزەخانە و پێشانگاکەدا، کازمی ستایشی ئەو ھەوڵانەی کردوە کە وەزارەتی رۆشنبیری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ پاراستنی کەلتوور و شوێنەوارەکان گرتویانەتە بەر.
کازمی جەختی لەوە کردوەتەوە، بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکان لە دەرەوە و رایگەیاندوە، “پاڵپشتی لە ھەمو ئەو رێوشوێنانە دەکەین کە تایبەت بە گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارە بەقاچاغبراوەکان لە دەرەوە، گیراونەتەبەر”.