مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کازمی لە پەیامێکدا رایگەیاند، “خودا عێراق بپارێزێت و ئاشتەوایی و دڵنیایی لە شارەکانی و خۆشویستنی نیشتمان لە دڵی کەس و کارمان بەردەوام بکات”.
لە پەیامەکە هاتووە، جەژنی ڕەمەزان لە هەمو عێراقییەکان و جیهانی ئیسلامی و سەرجەم مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، “خودا عێراق بپارێزێت و ئاشتەوایی و دڵنیایی لە شارەکانی و خۆشویستنی نیشتمان لە دڵی کەس و کارمان بەردەوام بکات”.
لەکۆتایی پەیامەکەشیدا، داوایکردوە، هەمو ساڵێک عێراقییە باشە بەوەفاکان لە سەرانسەری وڵات هەر لە خۆشی و سەربەرزی دابن.