کازمی: بۆ چارەسەر گۆچانی سیحریمان لەدەست نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی: بۆ چارەسەر گۆچانی سیحریمان لەدەست نییە

کازمی: بۆ چارەسەر گۆچانی سیحریمان لەدەست نییە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا پێویستی بە گەڕاندنەوەی متمانە هەیە و کۆچانی سیحریمان لە دەست نییە تا چارەسەری بکەین".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کازمی: بۆ چارەسەر گۆچانی سیحریمان لەدەست نییە
0

لایک

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند “چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا پێویستی بە گەڕاندنەوەی متمانە هەیە و کۆچانی سیحریمان لە دەست نییە تا چارەسەری بکەین”.

کازمی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح، باسی لە کێشەکان و دوا پێشهاتەکانی وڵات کرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی “چارەسەرکردنی دۆخی عێراق و رزگارکردنی لەم چەقبەستووییە، پێویستی بە گەڕاندنەوەی متمانە هەیە و بە گوتاری سیاسی چارەسەر نابێت”.

وتیشی “ئێمە گۆچانی سیحریمان لە دەستدا نییە تا ئەم دۆخە چارەسەر بکەین”.

کازمی  ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوو ساڵی رابردوودا توانیویانە دۆخی ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێشبخەن، بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاریش پلانی چەند ساڵێک لەمەوبەری حکومەتی عێراق بووە، کە ئەوان جێبەجێیان کردووە.