مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق له په‌یامێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، پارێزگاری له دامه‌زراوه گشتیی و تایبه‌ته‌كان بكه‌ن.
كازمی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، “عێراق به چه‌قبه‌ستنێكی سیاسیی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ندان ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت”.
وتیشی، “ئێمه هه‌موو رێككاره‌كانمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه و پاراستنی ئاسایش و رێگرتن له رژانی خوێنی عێراقییه‌كان”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشیکرد، “هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆی سیاسی و ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی بیر له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێته‌وه”.
ئەوەش هاتووە، “له‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان پێویسته به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و یاسایی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ. حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی واده‌ی ده‌ستووریی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت”.
كازمی سێ داواكاری دەخاتەڕوو، له یه‌كه‌میاندا داوایكردووه خۆپیشانده‌ران هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرن و چۆڵیان بكه‌ن و پابه‌ندی سیستمی گشتیی بن.
له خاڵی دووه‌می په‌یامه‌كه‌دا كازمی داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، پارێزگاری له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان بكه‌ن و هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی به‌كاربهێنن بۆ پاراستنیان له ده‌ستدرێژی.
له خاڵی سێیه‌می داواكارییه‌كانیدا، كازمی بانگه‌وازی لایه‌نه‌كانی كردووه لیژنه‌یه‌ک له نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێت بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.