سهرۆکوهزیرانی عێراق ماوەی کارکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغداد درێژدەکاتەوە و بڕیاری رەوانەکردنی بۆ خانەنشینی هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغداد و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری رەوانەکردنی بۆ خانەنشینی.
لە بەڵگەنامەیەكدا كە واژۆی كازمی لهسهره، تیایدا هاتووه، بڕیارێكی دەركردووە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی مەجید فالح نیعمە موسەوی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغداد هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری رەوانەكردنی بۆ خانەنشینی.
