کازمی: بانگەوازەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی: بانگەوازەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە

کازمی: بانگەوازەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کازمی: بانگەوازەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ راگرتنی توندوتیژییەکان و رشتنی خوێنی عێراقییەکان لەوپەڕی بەرپرسیارێتیدایە.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پێشکەشکردنی وتار لەلایەن سەدر و دەستپێکردنی کشانەوەی خۆپیشاندەران لەسەر داواکاری ناوبراو، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، وتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە بۆ رێگە گرتن لە پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانیی بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

رۆژی دووشەممە، 29-08-2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، واز لە کاری سیاسی دەهێنێت، دوای ئەوەش لایەنگرانی بەلێشاو چوونە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و “لابردنی گەندەڵکارانیان” دەکرد.