سهرۆکوهزیرانی عێراق رایگهیاند، ئەو دەستدرێژییەی کە شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند، دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەكەمان.
مستهفا كازمی، سهرۆكی وهزیرانی عێراق لهبارهی هێرشه مووشهكییهكهی سهر ههولێر(ئەربیل) له تویتێكدا رایگهیاند، “ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند، دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەكەمان، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی برا بەدواداچوونم كرد.
هێزەكانمان لێكۆڵینەوە لە هێرشەكان دەكەن و بەرەنگاری هەر چەشنە تێكدانێكی ئاسایشی هاووڵاتیان و شارەكانمان دەبینەوە”.
شایەنی باسە، شەوی 13/12-3-2022، پاش کاتژمێر 01:00ـی شەو، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستیکی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران.