مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی پۆستەکەی کردووە و نوسیویەتی، ئەو ئەرکەمان بەجێگەیاند کەبۆی بانگهێشت کرابووین.
دەقی نوسراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
ئەو ئەرکەمان بەجێگەیاند کە بۆی بانگهێشت کرابووین.
ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەسەر حیسابی بەرژەوەندی نەتەوەیی دوودڵی شکستمان نەهێناوە و سازشمان نەکردووە، نە بەرژەوەندی خۆمان بەپێش بەرژەوەندی گەلەکەمان خستووە، نە رامانکێشاونەتە ناو مشتومڕ و مەزادەوە.
وڵاتەکەمان هێنایە بەر هەڵبژاردنی ئازادانە و دادپەروەرانە، سەرەڕای ئاستەنگییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بە ئارامگرانە بناغەی زاڵبوونمان بەسەر قەیرانی ئابووری و ئەمنیی و کۆمەڵایەتی سەپاند، ئێمە توانیمان عێراق بگەڕێنینەوە بازنەی کۆمەڵگەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و رێگاکانمان کردەوە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی دەوڵەت لە چنگی دەوڵەت. ئێمە بە بەگەڕخستنی توانا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانمان توانیمان خانە تیرۆریزمییەکان و پاشماوەکانیان پەکبخەین.
ئەمڕۆ ئەو حیزب و هێز و لایەنانەی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراسی بەرهەمهاتوون، بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێک کە بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گەلی لەبەرچاو بێت، بەرپرسیارێتی پاراستنی رێڕەوی نەتەوەییان لە ئەستۆدایە.
مستەفا کازمی
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
بەغداد 11ـی ئادار، 2022