کازمى: هەندێک کێشە بە مەبەست لەنێوان حکومەتى فیدراڵی و هەرێم دروستکرابوون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمى: هەندێک کێشە بە مەبەست لەنێوان حکومەتى فیدراڵی و هەرێم دروستکرابوون

کازمى: هەندێک کێشە بە مەبەست لەنێوان حکومەتى فیدراڵی و هەرێم دروستکرابوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کازمى: هەندێک کێشە بە مەبەست لەنێوان حکومەتى فیدراڵی و هەرێم دروستکرابوون
0

لایک

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایدەگەیێنێت، “هەندێک کێشە بە مەبەست لەنێوان حکومەتى فیداڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا دروستکرابوون، بەڵام توانیمان بەسەریاندا سەربکەوین.”

ئەمڕۆ ٣ى تشرینى یەکەمى 2022 مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی پێنجەم ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال لە هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، لەگەڵ مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کاریان لەسەر نەهێشتنی سەرجەم بەربەستەکانى نێوان بەغدا و هەولێر کردووە و “گەیشتن بەو ئاستە باشەى پەیوەندى کە لەنێوان هەردوولادا هەیە بە ئاسانی بەدەستنەهاتووە. بەشێک لە کێشەکان بە مەبەست بۆ رێگرى لە هەموو نزیکبوونەوەیەک لەگەڵ هەرێمى کوردستان دروستکرابوون.”

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا جەختی لە گرنگىی گەڕانەوە بۆسەر مێزى گفتوگۆ کردەوە، بە جۆرێک کە کۆکەرەوەى سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بێت بۆ چارەسەرى ناکۆکییەکان و وتیشى، “لە سەردەمێکدا دەژیین کە زمانى تۆمەتبارکردن و ناپاکى زاڵبووە بەسەر زمانى هێورکردنەوە و دیالۆگدا.”