کازمى: دەبێت هێزە ئەمنییەکان لە تایفەگەری و ناوچەگەرى دووربکەونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمى: دەبێت هێزە ئەمنییەکان لە تایفەگەری و ناوچەگەرى دووربکەونەوە

کازمى: دەبێت هێزە ئەمنییەکان لە تایفەگەری و ناوچەگەرى دووربکەونەوە

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داواى لە هێزە ئەمنیيەکان کرد لە دروشمى مەزهەبی و تایفەگەریى ناوچەگەرێتى دووربکەونەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کازمى: دەبێت هێزە ئەمنییەکان لە تایفەگەری و ناوچەگەرى دووربکەونەوە
0

لایک

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داواى لە هێزە ئەمنیيەکان کرد لە دروشمى مەزهەبی و تایفەگەریى ناوچەگەرێتى دووربکەونەوە.

کازمى لەمیانى کردنەوەى کارەکانى کۆنگرەى وەرزى ئۆپەراسیۆنەکانى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ساڵى 2022، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 6ى نیسان لە بەغداى پایتەخت بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەشکرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارێتیەکى گەورەیان لەسەر شانە لە پاراستنى گەل و وڵات لەپێناو رێگریى لە دووبارەبوونەوەى شکستەکانى رابردوو. وتیشی “پێویستە هێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتى هەڵبگرن و لەئاستى ئاڵنگارییەکاندا بن”.

کازمی راشیگەیاند، هێشتا کارى زۆریان لەبەردەمدا ماوە بۆ کارى هەواڵگری و بونیاتنانى دامەزراوەکانیش پێویستى بەکارى بێ وەستانە.