کارەبا بۆماوەی 12 کاتژمێر دەبڕێت

کارەبا بۆماوەی 12 کاتژمێر دەبڕێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کارەبا بۆماوەی 12 کاتژمێر دەبڕێت
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 19-09-2022، وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی کاری چاکسازی لە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم هاتووە، “کاتژمێر 06:00ـی بەیانی تاکو 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پڕۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە”.

تایبەت بە جێبەجێکردنی پڕۆسەکەش، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، “هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە هاوبەشی پڕۆسەکە جێبەجێ دەکەن و هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە”.