کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی دادەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی دادەخرێت

کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی دادەخرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی دادەخرێت
0

لایک

قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەند نەبوون کارگەی “ماستەرستیل”ـی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن، بە مەرجە دیاریکراوەکان بۆی، داخرا.

لە راگەیێندراوی قایمقامیەتی سلێمانی هاتووە، “بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و پاراستنی گیانی کرێکارەکان، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستەرستیلی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسنی لە ناوچەی تانجەرۆ داخست”.

شیرین حەمەساڵح، سەرۆکی لێژنەی سەلامەتی کرێکار لە لێژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، “لەو کارگەیەدا هیچ مەرجێکی سەلامەتی کرێکار و مەرجە تەندروستییەکان پەیڕەو نەکراوە، بەتایبەت بنکەی تەندروستی و ئەمبۆلانس و ئامێری سۆنەری مواد کە ماددە تەقەمەنییەکان ئاشکرا دەکات لەناو کارگەکەدا نەبووە”.

راشیگەیاند، “بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی ئەو کارگەیە داخراوە، تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکان دەبێت و خاوەنەکەشی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە”.