کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کرێکاری بیانی دەستگیر دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کرێکاری بیانی دەستگیر دەکرێت

کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کرێکاری بیانی دەستگیر دەکرێت

ئه‌و كارمه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستیگركراوه‌ و رێكاره‌ یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کرێکاری بیانی دەستگیر دەکرێت
0

لایک

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای به‌غداد رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركراوه‌ به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ ژماره‌یه‌ک كرێكاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان.

سەرچاوە ئەمنییەکە بە میدیا خۆجێیەکانی راگەیاند، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری و له‌ بۆسه‌یه‌كدا، هێزێكی ئه‌منی له‌ناوچه‌ی زەیونه‌ی به‌غداد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “تۆمه‌تباره‌كه‌ كرێكاره‌ بیانیه‌كانی له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان به‌پێدانی پاره‌ و به‌ڵێن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و پاشانیش له‌شوێنێكی دیكه‌ به‌ پاره‌ی زیاتر فرۆشتوویانیه‌تیه‌وه‌، ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ سكاڵا بووه‌ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ئه‌و كارمه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستیگركراوه‌ و رێكاره‌ یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.