کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر راگرتنی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر راگرتنی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان

کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر راگرتنی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر راگرتنی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارەکەی حکومەتی تاڵیبان بۆ راگرتنی پرۆسەی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان، گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەکانی تاڵیبان کە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لە قەتەر بەڕێوەبچن هەڵدەوەشێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەم کاتەدا سێ ملیۆن خێزانی ئەفغانستان هەست بەبێ ئومێدییەکی قووڵ دەکەن بەهۆی ئەوەی کچان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ خوێندن.

ئەوەش هاتووە، بۆیە بڕیارەکەی تاڵیبان وەک هەنگاوێک دەبینن کە پێویست بە کاردانەوە و راگرتنی دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرکردەکانی تاڵیبان هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لە دیداری دەوحەدا ئەنجام بدرێن.

23ی ئەم مانگە دوای چەند کاتژمێرێک لەکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵبیان بڕیاریدا خوێندنی کچان لە پۆلی شەشی سەرەتایی بەسەرەوە تاکاتێکی نادیار رابگرێت، لای خۆیەوە رێکخرای نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیارەکەی سەرکۆنە کرد.