کاتی دانیشتنی ئەم هەفتەی پەرلەمان راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کاتی دانیشتنی ئەم هەفتەی پەرلەمان راگەیەندرا

کاتی دانیشتنی ئەم هەفتەی پەرلەمان راگەیەندرا

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی ژمارەی ٤ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کاتی دانیشتنی ئەم هەفتەی پەرلەمان راگەیەندرا
0

لایک

 لە بانگهێشتنامەیەکدا رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی سێشەممە 7ـی 6ـی 2022 کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ ئامادەبن بۆ دانیشتنی ژمارەی 4ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

هاوکات لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە، “پشت بەستن بە حوکمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بریارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، لە کاتژمێر (11)ی پێس نیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7/6/2022 تکایە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبن”.

هەروەها بەرنامەی کاری پەرلەمان بڵاوکرایەوە و بەپێی بەرنامەکە، خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پێشنیازە یاسایانە دەکرێت:

– پێشنیازە یاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەکراو بۆ ئاڵوگۆرکردن لە بازاڕە نێوخۆییەکان ژمارە (18)ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراو.

– پێشنیازە یاسای هەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە (71)ـی ساڵی 1983.