وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و سێشه‌م ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، “له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ – هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له هه‌موو عێراق به هه‌رێمیشه‌وه ده‌كرێته‌وه”.
ئاماژە بەوەشکراوە، كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ک مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی تێدابێت ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی دامه‌زراندن پڕ بكاته‌وه و خۆی تۆمار بكات”.
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق 3 هه‌زار كه‌س وه‌ک پاسه‌وانی سنووره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ داده‌مه‌زرێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بن له زاخۆ تاكو خانه‌قین.
بۆ زانینی مه‌رجه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌توانن كلیک لێرە بكه‌ن.