لە نیویۆرک ـی ئەمریکا کاتژمێری دەستیی لە جۆری رۆلێکس بە بڕی 189 هەزار دۆلار فرۆشرا کە هی سەربازێکی بەریتانی بووە و لەکاتی هەڵاتنی گەورەدا لە بەندیخانەی ستلاج لۆفت ـی نازییەکان رایکردووە.
هاوکات بەندکراوە بەریتانییەکە ناوی جیرالد ئیمسۆن بووە و شەوی 24ـی ئاداری ساڵی 1944 لەگەڵ ژمارەیەک سەربازی هاوپەیمانیی ئەوکاتی دژ بە نازییەکان هەڵساون بە هەڵاتن لە بەندیخانەکە کە دواتر رووداوەکە کراوەتە فیلمی سینەمایی.
لەوبارەیەوە مەزادخانەی کریزتیز لە نیویۆرک ئاماژەی بەوەکردووە کە ئیمسۆن کاتژمێرە دەستییەکەی لە کۆمپانیای رۆلێکس داوا کردووە و دواجار بەرێگەی خاچی سوورەوە لە بەندیخانەکە بۆ ناوچەیەکی پۆڵەندی گواستراوەتەوە.
مەزادخانەکە باسی لەوەشکردووە کە کاتژمێرەکە لە مینا دروستکراوە و هێڵەکانی رەشن، هەروەها لەکاتی هەڵاتنەکەدا کارئاسانیی بۆ سەربازان کردووە بەتایبەتی کاتی گرتنی چاودێری.