کابینەی محەمەد شیاع سوودانی متمانەی پێدرا

کابینەی محەمەد شیاع سوودانی متمانەی پێدرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کابینەی محەمەد شیاع سوودانی متمانەی پێدرا
0

لایک

کابینەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا و وەزیرەکان سوێندی یاساییان خوارد.

جگە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە، 21 وەزارەتەکەی دیکە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.

ناوی وەزیرانی کابینەکەی سوودانی کە متمانەیان پێدرا:

1- فوئاد حسێن – جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە
2- حەیان عەبدولغەنی عەبدولزەهرە – جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت
3- محەمەد عەلی تەمیم – جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان
4- تەیف سامی محەمەد – وەزیری دارایی
5- سابت محەممەد سەعید رەزا – وەزیری بەرگری
6- فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر شممەری – وەزیری ناوخۆ
7- سالح مەهدی موتەلیب – وەزیری تەندروستی
8- ئیڤان فایەق یەعکوب – وەزیری کۆچ و کۆچبەران
9- رەزاق محێبس عجێمی – وەزیری گواستنەوە
10- عەون زیاب عەبدوڵڵا – وەزیری سامانەکانی ئاو
11- ئەحمەد جاسم سابر – وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
12- ئەحمەد محەمەد حوسێن قاسم – وەزیری وەرزش و لاوان
13- ئیبراهیم نامس یاسین – وەیری پەروەردە
14- ئەثیر داود سەلمان – وەزیری بازرگانی
15- خالید سەلام شوانی – وەزیری داد
16- زیاد عەلی فازڵ – وەزیری کارەبا
17- هیام عەبود کازم – وەزیری پەیوەندییەکان
18- عەباس جەبر عەبادە – وەزیری کشتوکاڵ
19- نەعیم عەبد یاسر – وەزیری خوێندنی باڵا
20- خالید نەجم – وەزیری پیشەسازی و کانزاکان
21- ئەحمەد فکاک ئەحمەد – وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار