وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوی رۆژانەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 270 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەو ماوەیەدا دوو کەس گیانی لەدەستداوە و ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ژمارەی مردن بەهۆی کۆڕۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر تۆمەر نەکرابوو، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە سێ هەزار و 242 تووشبوو چاکبوەتەوە و هەر لەو ماوەیەدا 607 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.
لە عێراق تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 390 هەزار و 684 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە، لەوانە دوو ملیۆن و 329 هەزار و 586 کەس چاکبووەتەوە کە دەکاتە لەسەدا 97.4ـی سەرجەم تووشبووان.
شایەنی باسە 25 هەزار و 257 کەس بەهۆی ئەو ەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.