لە ئەنجامی توێژینەوەیەک لە زانکۆی هاران-ی پارێزگای ئورفا لە تورکیا، کە لەلایەن کەسانی ئەکادیمیاوە ئەنجامدراوە، تیایدا دەریانخستووە کە ژەهری دووپشکی رەش چارەسەری شێرپەنجەی مەمک دەکات و دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانەی شێرپەنجەیی وە هیچ زیانیش بە خانەکانی دیکە ناگەینێت.
د. ئیسماعیل کۆیونجوو، ئەندامی ستافی فێرکاری لە کۆلێژی پزیشکی و تیمی یاریدەدەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو ئەنجامانەی کە لە چوارچێوەی توێژینەوەی پەرەپێدانی دەرمانی دژە شێرپەنجە لە ژەهری دووپشک بۆ شێرپەنجەی مەمک بەدەستیان هێناوە و هاوبەشیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە ژەهری دووپشک چەندین پێکهاتەی چاڵاکی زیندوو لەخۆ دەگرێت، کە رێگری لە بەرەو پێشچوونی شێرپەنجە دەگرێت.
کۆیونکجوو ئەوەشی خستەڕوو، کە ژەهری دووپشکی رەش جگە لە ژەهرێکی کوشندە، هۆکارێکی وڕووژێنەرە لە ئاسۆی پزیشکی و یەکێکیشە لە گرانترین ئەو ماددانەی کە توانای ئەوەی هەیە ببێتە کاندیدی دەرمان، هەروەها توانای ئەوەی هەیە ببێتە چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشییەکان.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە