ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ژن و پیاوێكی به‌ساڵاچوو له ناحیه‌ی خه‌لیفان بەهۆی سۆپای نەوت کە غازی کردووە گیانیان له‌ده‌ستدا.
مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ژن و پیاوێکی به‌ساڵاچوو کە ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 80 ساڵه‌وه‌یه له ناحیه‌ی خه‌لیفان گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێده‌چێت به‌هۆی سۆپای نه‌وته‌وه بووبێت كه غازی كردووه.
ئەوەش هاتووە، تیمه‌كانی پۆلیسی سۆران ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون و له دوای ئه‌وه‌ی زانیاری وردیان به‌ده‌ستگه‌یشت، بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.