ژن و پیاوێک لە ئاکرێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژن و پیاوێک لە ئاکرێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران

ژن و پیاوێک لە ئاکرێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ژن و پیاوێک لە ئاکرێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران
0

لایک

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ گوندێكی سنووری ئاكرێ ژن و پیاوێک پێكه‌وه‌ كوژران.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ـی كانوونی دووه‌می 2023 نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00، له‌ گوندی (گربیش)ـی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارتێ له‌ قه‌زای ئاكرێ، ژن و پیاوێک به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ كوژران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بكوژ و كوژراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌مان گوند بوونه‌ و خزمایه‌تییان هه‌بووه‌.

جێی باسە، لەئێستادا ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه‌ بۆ پزیشكی دادی شاری دهۆک ره‌وانه‌ كراون.