بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن 20 ساڵ لە شاری هەولێر(ئەربیل) لە نزیک چواریاری فڕۆکەخانە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بە درێژی گوللـە کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، کاتژمێر 11ـی شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (ئیمان سامی مەغدید) لەسەر شەقامی 100 مەتری نزیک چواریانی فڕۆکەخانە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گوللـە کوژراوە، راستەوخۆ دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و بکەری رووداوەکە.
ئەوەشهاتووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.