ژنێک، لەرێگەی پاترییەوە هەوڵی خۆکوشتنیداوە بۆ ئەم مەبەستەش بە قووتدانی 55 پاتری ویستویەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، پیزیشکان لە ئێرلەندا توانییان پاترییەکان لە ریخۆڵە و گەدەی ژنەکەدا دەربهێنن.
لە راپۆرتەکەی گۆڤاری پزیشکی ئێرلەندا هاتووە، ژنێکی تەمەن 66 ساڵە دوای ئەوەی ”ژمارەیەکی نادیار” لە پاتری خواردووە لە نەخۆشخانەی زانکۆی سانت ڤینسێنت لە دبلن نەشتەرگەری بۆ کراوە.
له تیشكی ئێكسدا ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌كی زۆر پاتری له سكیدا هه‌یه، هه‌رچه‌نده وا دیار نه‌بوو هیچ كامیان رێگری له كۆئه‌ندامی گه‌ده و ڕیخۆڵه بكه‌ن و هیچ پاترییه‌ک نیشانه‌ی تێكچوونی پێكهاته‌یی نیشان نه‌دا، تیمی چاره‌سه‌ركردن سه‌ره‌تا رێگه‌یه‌كی “پارێزگارییانه”ـیان گرته‌به‌ر، واته له نزیكه‌وه چاودێری نه‌خۆشه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند پاتری به سیسته‌می هه‌رسدا تێده‌په‌ڕن.
لەگەڵ ئەماشدا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یەکدا پێنج پاتری جۆری AA به سیستمی هه‌رسی نه‌خۆشه‌كه‌دا تێپەربوون، به‌ڵام تیشكی ئێكس كه له سێ هه‌فته‌ی رابردوودا گیراوه ده‌ریخستووه كه زۆربه‌ی زۆری پاترییه‌كان نه‌یانتووانیوه به‌رده‌وام بن له تێپه‌ڕبوون، له رێگه‌ی جه‌سته‌یه‌وه و له ریخۆڵه‌كانیه‌وه بچنه ده‌ره‌وه، تا به‌وهۆیه‌شه‌وه نه‌خۆشه‌كه توەشی ئازارێكی زۆر بوو.
سەرەنجام، نه‌شته‌رگه‌ری لاپارۆتۆم بۆ ژنه‌كه ئه‌نجامدرا و پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گه‌ده‌ی به‌هۆی كێشی پاترییه‌كانه‌وه توند بووه‌ته‌وه، بۆ ناوچه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئێسكی كۆئه‌ندامی زاوزێدا درێژ بووه‌ته‌وه و پاشان كونێكی بچووكیان له گه‌ده‌دا کردووەتەوە، 46 پاتریان ده‌رهێنا، له‌وانه‌ش پاتری AA و AAA، چوار پاتری دیكه‌ش كه له قۆڵۆنیدا گیرببوون راكێشران بۆ ناو كۆم و له رێگه‌ی كۆمه‌وه ده‌رهێنران، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌و پاترییانه‌ی كه ژنه‌كه خواردوویه‌تی گه‌یشتووه‌ته 55 پاتری.
تیشكی ئێكسی كۆتایی پشتڕاستیكرده‌وه كه كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنی ژنه‌كه به فه‌رمی بێ پاترییه، پزیشکان له راپۆرتی كه‌یسه‌كه‌یاندا نووسیویانه، “به ئاگاداری ئێمه، ئه‌م كه‌یسه نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین ژماره‌ی پاترییه‌كانی ده‌كات كه له هه‌ر كاتێكدا خواردراوه”.