وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی گەشەی شارەکان و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا ژمارەی هاوبەشان بۆ سەرووی 1.7 ملیۆن هاوبەش بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 6ـی 2022،کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا بە مەبەستی چاوخشاندن بە رێنماییەکانی تەرخانکردنی لە 8% ی داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی، سەردانی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی کرد.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ کارئاسانی و هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبا بۆ باشتر و خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکانی پیشاندا.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری کارەبا رایگەیاند بەهۆی فراوانبوونی گەشەی شارەکان و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و زیادبوونی بەرێژەی لە (18%)ی هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرەوەی 1.7 ملیۆن هاوبەش، پێداویستییەکانی کارەباشی زیادی کردووە.