ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
0

لایک

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا، گەیشتووەتە ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ ھەزار و ٨٨٣ کەس کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، دوو ملیۆن و ٩٨ ھەزار و ٨٨٣ کەس زیادی کردووە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو کە ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار کەس.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی ئامارەکانی دەزگای ناوەندیی ئامار ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا، گەیشتووەتە ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ ھەزار و ٨٨٣ کەس و زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی دانیشتوان بەڕێژەی لەسەدا ٢،٥ بووە کە رێژەی رەگەزی نێر لەسەدا ٥٠،٥ و رەگەزی مێ ٤٩،٥ لەسەدایە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، یەک ملیۆن و ٣١٠ ھەزار و ٨٩٤ منداڵ لە دایک بوون و ٢٣٦ ھەزار و ٤٦٩ کەسیش مردوون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە رێژەی دانیشتوان کە تەمەنیان لەخوار ١٥ ساڵ، گەیشتووەتە ٤٠،٥ لەسەدا لە کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتوان، ھەروەھا تەمەنی ئەو کەسانەی کە توانای کارکردنیان ھەیە (١٥-٦٤)، گەیشتووەتە ٥٦،٥ لەسەدا.

راشیگەیاندووە کە رێژەی بەساڵاچووان لە ساڵی ٢٠٢٢دا، گەیشتووەتە ٣،١ لەسەدا.

ئاماژە بەوەدراوە کە پێشبینی بۆ لەژیاندامان لە میانی منداڵبووندا بۆ دانیشتوان، گەیشتووەتە ٧٤،٥ لەسەدا لەسەر ئاستی نێرینە ٧٢،٥ لەسەدا و لەسەر ئاستی مێنە ٧٦،٦ لەسەدا، ھەروەھا رێژەی دانشتیوان لە شاردا، گەیشتووەتە ٦٩،٩ لەسەدا و رێژەی دانیشتوان لە لادیێدا، گەیشتووەتە ٣٠،١ لەسەدا.

روونی کردووەتەوە کە لەسەر ئاستی پارێزگاکاندا، پارێزگای بەغدا زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی تیایدا تۆمار کراوە کە ژمارەی دانیشتوانییەکەی نۆ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و پارێزگای موسەننا لە ریزبەندی کۆتاییدایە کە ژمارەی دانیشتوانی، گەیشتووەتە ٩٠٠ ھەزار کەس.

بەپێی زانیارییەکان لەنێوان ساڵانی ١٩٢٧ تاوەکو ١٩٩٧، حەوت سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش لە ساڵانی ١٩٢٠، ١٩٤٧، ١٩٥٧، ١٩٦٥، ١٩٧٧، ١٩٨٧، ١٩٩٧دا و لە دوایین سەرژمێریدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتبووە، ١٩ ملیۆن و ١٨٤ ھەزار و ٥٣٤ کەس.