ژمارەی دانیشتوانی زەوی هەشت ملیار کەسی تێپەراند

ژمارەی دانیشتوانی زەوی هەشت ملیار کەسی تێپەراند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ژمارەی دانیشتوانی زەوی هەشت ملیار کەسی تێپەراند
0

لایک

ئەمڕۆ ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی هەشت ملیار کەسی تێپەڕاند و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوان بۆ 8.6 ملیار بەرزببێتەوە.

بە گوێرەی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سێشەممە (15ـی تشرینی دووەمی 2022) ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی هەشت ملیاری کەسی تێپەراند و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەیەوە رایگەیاند، گەیشتن بەم ژمارەیە دەرفەتێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بە هەمەجۆریی و پەرەسەندن، لەهەمانکاتدا رێزگرتن لە بەرپرسیارێتی هاوبەشی مرۆڤایەتی بەرانبەر بە هەسارەی زەوی.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆکاری زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان دەگەڕێنێتەوە بۆ گەشەسەندنی مرۆڤایەتی، بەو پێیەی مرۆڤەکان بەهۆی باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی، خۆراک، پاکوخاوێنی کەسی و دەرمان، تەمەنیان درێژتر بووە.

لەکاتێکدا ترسی ئەوە هەیە کە بوونی زیاتر لە هەشت ملیار مرۆڤ لەسەر زەوی لە توانای هەسارەکەدا نەبێت، زۆربەی شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، کە گەورەترین کێشە لە زیادەڕۆیی بەکارهێنانی سەرچاوەکاندایە لەلایەن دەوڵەمەندەکانەوە.