وتەبێژی دەستەی بەرێوەبردنی باری لەناکاو و قەیرانەکان و کارەساتە سروشتییەکانی ئیمارات رایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەماوەی هەفتەیەکدا بە رێژەی لەسەدا 100 زیادی کردووە.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تاهیر عامری، وتەبیژی دەستەی بەرێوەبردنی باری لەناکاو و قەیرانەکان و کارەساتە سروشتییەکانی ئیمارات باسی لەوەکردووە کە ژمارەی تووشبوو لە چەند رۆژی رابردوو بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لەوبارەیەوە دەڵێت، “بەستنی ماسک لە شوینە داخراوەکان بە زۆرەملێیی بەردەوامە و هەر کەسێک ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکات بە بڕی 3 هەزار درهەم سزادەدرێت”.
هاوکات لە لێدوانەکەدا عامری باسی لەوەش کردووە کە پێویستە هاووڵاتییان پابەندی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان بن و وتیشی، “کۆڤید تاوەکو ئێستا لەنێوماندایە و پێویستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکان، هیڵی بەرگریمان بەرامبەر بەو نەخۆشیە بەهێز بکەین”.