ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی سووڕێژەی مەیموون لە جیهان بۆ 700 کەس بەرزدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی سووڕێژەی مەیموون لە جیهان بۆ 700 کەس بەرزدەبێتەوە

ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی سووڕێژەی مەیموون لە جیهان بۆ 700 کەس بەرزدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی سووڕێژەی مەیموون لە جیهان بۆ 700 کەس بەرزدەبێتەوە
0

لایک

ناوەندی توێژینەوە لە نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تائێستا لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 700 کەس توشی نەخۆشی سورێژەی مەیمون بوون، لەو ژمارەیەش 21 تووشبوویان لەناو ئەمریکا تۆمارکراون.

ناوەندی توێژینەوە لە نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەکردووە، تاکو رۆژی هەینی 21 تووشبووی نەخۆشی سورێژەی مەیمون لە ئەمریکا تۆمارکراون، ئەوەش ترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکەی لای دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریکا دروست کردووە.

پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو، لەئێستادا سەرژمێری دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ژمارەی تووشبووانی سورێژەی مەیمون لەوڵاتان چەندە و ئەو وڵاتانە کامانەن کە هیچ تووشبوویەکیان تیادا تۆمارنەکراوە، جەختیش دەکاتەوە پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکان گەرەنتی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە دەکات.

سورێژەی مەیمون نەخۆشیەكی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، ئەو نەخۆشیە لەشوێنە دوورەدەستەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقا لەنزیک دارستانە كەمەرەییەكان هەیە.